chemikurd

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.
chemikurd

chemikurd


    کیمیا به‌ شێوه‌یه‌كی گتی

    avatar
    ك1
    زائر


    کیمیا به‌ شێوه‌یه‌كی گتی Empty کیمیا به‌ شێوه‌یه‌كی گتی

    مُساهمة من طرف ك1 الأربعاء أكتوبر 14, 2015 7:22 pm

    کیمیا زانستێکە کە لە سەر پێکھاتە ، تایبەتمەندی ، تێکەڵ ەکان و گۆڕینی مادەکان دەکۆڵێتەوە. ئەم زانستە لە توخمە کیمیاییەکان و تێکەڵاوە کیمیاییەکان کە لەخۆگری ئەتۆمەکان ، مۆلیکوولەکان وکارلێک کردنیان دەدوێت.


    کیمیا، زانستی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتە، تایبەتمەندی و گۆڕینی مەوادە
    پێرست  [بیشارەوە]
    ١ مێژوو
    ٢ چاوخشاندنێک
    ٣ لقەکانی کیمیا
    ٤ سەرچاوە
    مێژوو[دەستکاری]
    لە سەرەتادا، ھەوڵەکان بۆ ناسینی سروشتی ماددە و چۆن گۆڕینیان سەرکەوتوو نەبوو. بەڵام وردە-وردە بە کۆ بونەوەی ئەنجامی ئەزموونەکانی ئەم بوارە، بنەڕەتی زانستی کیمیای مۆدێڕن دانرا.

    چاوخشاندنێک[دەستکاری]
    بیرۆکەی ئەتۆمی بنەڕەت و بنەمای زانستی کیمیایە. ئەم بیرۆکەیە دەڵێ کە ھەموو مادەیەک لە یەکگرتنی زۆر بچووک بە ناوی ئەتۆم،گەردیلەپێک ھاتووە. یەکێک لەو بنەما ویاسایانە کە لە پێکھاتنی زانستی کیمیادا دەوری گرنگی ھەبووە، یاسای بمێنی جرمە. ئەم یاسایە پێمان دەڵێ کە لە درێژایی کاردانەوەیەکی کیمیایی ئاساییدا، بڕی ماک ناگۆڕێ (ئەمڕۆکە فیزیکی مۆدێڕن سەلماندوویە کە لە ڕاستیدا وزە یە کە بڕەکەی کەم و زۆر ناکا و وزە و جرم پێکەوە پێوەندییان ھەیە).

    پوختەی ئەم باسە ئاوایە کە ئەگەر دە ھەزار ئەتۆممان ھەبێ و ژمارەیەکی زۆر کاردانەوەی کیمیاییان بەسەردا بێ، لە ئەنجامدا ڕێک دە ھەزار ئەتۆمەکەمان بۆ دەمێنێتەوە. ئەگەر وزەی لەدەست چوو یان دەسکەوتوو ڕەچاو بکەین، بڕی جرم ناگۆڕێت)

    ئەم ئەتۆمانە زۆربەی کات لەگەڵ ئەتۆمەکانی تردا کاردانەوەی کیمیاییان دەبێ.( بۆ وێنە، کاتێ کە دارێک دەسووتێ، کاردانەوەیەکە لە نێوان ئەتۆمەکانی ئۆکسجین ی ھەوا و ماکە زیندەڵەکانی (ئالی) ناو دارەکە)

    یەکێ لە بابەتە دۆزراوەکانی زانستی کیمیا ئەمە بوو کە سەرجەم ئەتۆمەکان بە ڕێژەیەکی یەکسان پێکەوە تێکەڵ دەبن. لە پێکھاتەی سیلیسدا ڕێژەی ئەتۆمەکانی سیلیسیۆم لەچاو ئۆکسجین یەک بە دووە. ئەمڕۆکە سەلماوە کە ھاوێر و بەدەرگەلێ لە یاسای ڕێژەگەلی دیاریکراو دا ھەیە.

    یەکێکی تر لە دۆزراوە کلیلییەکانی زانستی کیمیا ئەمە بوو کە کاتێک کاردانەوەیەکی کیمیایی دیاریکراو روودەدا، بڕی وزەی دەسکەوتوو یا لەدەست چوو ھەمیشە یەکسانە. ئەم بابەتە ئێمە بە کۆمەڵێک چەمکی گرنگ، وەک ھاوسەنگی ، تێرمۆداینامیک دەگەیێنێت.

    کیمیا فیزیک لە سەر پێچکەی فیزیکی مۆدێڕن دامەزراوە. لەڕاستیدا ئەمڕۆکە دەکرێ ھەموو سیستەمە کیمیاییەکان بە یارمەتی بیرۆکەی میکانیکی کوانتۆم لێک بدەینەوە. ئەگەرچی لەوانەیە لە زۆربەی بابەتەکاندا میکانیکی کوانتۆم پشت گوێ بخرێ، بەڵام لە چەمکە سەرەکییەکەی، واتە کوانتۆمی کردنی وزە ناتوانین چاو بنووقێنین.



    لقە سەرەکییەکانی زانستی کیمیا بریتییە لە:

    کیمیای شیکاری ، کە تێکەڵییەکان و پێکھاتەکانی مەواد دیاری دەکات.
    کیمیای ئالی ، کە دەپەرژێتە سەر تێکەڵەکانی کاربۆن
    کیمیای کانی ، کە دەپەرژێتە سەر توخمەکان و تایبەتمەندی ملکوولەکان.
    کیمیا فیزیک ، دەپەرژێتە سەر تایبەتمەندییە فیزیکییەکانی مەواد و بە بنەڕەتی ھەموو لقەکانی تری کیمیا دێتە ھەژمار.
    ئەو لقە زانستییانەی کە لەگەڵ کیمیادا لە پێوەندیدان، بریتییە لە: زانستی ماک ، ئەندازیاری کیمیا، کیمیای ژینگە و دەرمانسازی

    لقەکانی کیمیا[دەستکاری]
    کیمیای شیکاری
    کیمیای ئالی
    کیمیای کانی
    کیمیای ئالی کانی
    کیمیا فیزیک
    کیمیای پۆلیمر
    کیمیای ئەولا مولکوولی
    کیمیای ژینگە
    کیمیای دەرمان
    نانۆ کیمیا
    کیمیای تیۆری
    کیمیای کاتالیست
    فیتۆ کیمیا
    کیمیای پراکتیک
    ژین کیمیا (بایۆکیمیستری)(کیمیای زیندەیی)
    کیمیای پەتی
    کیمیای دەریا
    فێرکاری کیمیا


    سه‌رچاوه‌
    https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%DB%8C%D9%85%DB%8C%D8%A7

    کیمیا به‌ شێوه‌یه‌كی گتی Chem

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد مايو 19, 2024 1:12 pm